بەرپرسێکی
باڵای ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتۆن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و
لایەندا دەسەپێنێت کە بەشداربوون لە بەرنامەی موشەکی و ناوەکی و چەکی ئێراندا،
ئەمەش سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر تاراندا قورستر دەکات کە واشنتن دەڵێت
سەپاندوویەتیەوە بەسەر ئێراندا.
بەرپرسە
ئەمەریکییەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشکرایکردووە، ئێران ماددەی
پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوەکی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ و هاوکارییەکانی
لە بواری موشەکی مەودا درێژدا لەگەڵ کۆریای باکوور دەستپێکردۆتەوە.
ئەم سزا
نوێیانە لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا یەک دەگرێتەوە کە تیایدا هەوڵدەدات سنوورێک بۆ
دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دابنێت و هەروەها هەفتەیەک دوای ئەوە دێت ئیماڕات
و بەحرەین لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێکەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و
ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەو ڕێکەوتنانەدا.
519 جار خوێندراوەتەوە