یەختێكی گواستنەوەی كۆچبەران لە نێوان توركیا و یۆناندا نوقم دەبێت، بەڵام زۆرینەی سەرنشینەكانی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگار دەكرێن.
دەزگای لوتكە كە تایبەتە بە كاروباری پەنابەران بڵاوی كردەوە، یەختێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی بە زیاتر لە( 80 ) سەرنشینەوە لە دەریای ئیجەدا نوقم بوە.
سەبارەت بە چارەنوسی سەرنشینەكانیشی، دەزگای لوتكە رایگەیاندوە،( 57) سەرنشینی ئەو یەختە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە رزگار كراون 4 تەرمیش دۆزراونەتەوە و تائێستاش چارەنوسی( 17 )سەرنشینی دیكە دیارنیە.
سەبارەت بەناسنامەی ئەو كۆچبەرانەی لەناو ئەو یەختەدا بوون، دەزگای لوتكە رایگەیاندوە، ئەو كۆچبەرانە بریتی بون لە كورد، ئەفغانی پاكستانی، بەنگلادیشی، سۆماڵی.
1410 جار خوێندراوەتەوە