سەرپەرشتیاری
تیمی روبەڕوبوەنەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئۆکسجینی (24) توشبووی
کۆرۆنا زۆر کەمبووەتەوە بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستییان ناجیگیرە.
د. موئەیەد
ئەغالی سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبوەنەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند،
(140) توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، پێویستیان بە ئۆکسجین
و ئامێری هەناسەدانی دەستکردە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کۆی ئەو (140) توشبووەی دۆخیان ناجێگیرە، (66) توشبوویان تەندروستییان
لە رەوشێکی مەترسیداردایە و لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان، بەهۆی ئەوەی
بەردەوام ئۆکسجینیان دادەبەزێت.
ئێستا (66) توشبووی کۆرۆنا دۆخی تەندروستییان لە
رەوشێکی مەترسیداردایە، (24) لەو توشبووانەش لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردان.
308 جار خوێندراوەتەوە