عێراق هاوردەكردنی (29) بەرهەمی ئێران قەدەغە دەكات

09:59 - 15/09/2020
عێراق

عێراق هاوردەكردنی  دەیان جۆری بەرهەمی خۆراكی لە ئێرانەوە قەدەغە دەكات.

 

 
شەهلا عەموری جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، عێراق  هاوردەكردنی (29) جۆر بەرهەمی ئێرانی قەدەغەكردوە.

 

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران روونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە داوە و رایگەیاندوە، دیارترین ئەو بەرهەمانەی كە عێراق هاوردەكردنی قەدەغەكردوە بریتین لە؛ خورما، بیبەر، پەتاتە، هێلكە، تەماتە، هەنگوین، مریشكی زیندوو، ماسی و ئاژەڵ.

518 جار خوێندراوەتەوە