چاپى دوەمى توێژینەوەیەکى ئەکادیمى، د.یوسف محەمەد، لەژێر ناوى (الإرهاب والصراع الدولي)،
بڵاودەکرێتەوە.
لەپێگەى خۆى لە
تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، د.یوسف محەمەد رایگەیاند: لەم رۆژانەدا کە ساڵڕۆژی یازدەی
سێپتەمبەری ساڵی (2001) دەکرێتەوە، دەکرێ سەرنج بخەینە سەر یەکێک لە دیاردە کاریگەرەکانی
جیهانی پاش جەنگی سارد، کە ئەویش سەرهەڵدان و بەهێز بون و کاریگەر بونی گروپە تیرۆریستییەکانە
وەک کارەکتەرێکی نادەوڵەتیی نێودەوڵەتی کە هەندێک جار کاریگەرییان زیاترە لە بەشێک
لە دەوڵەتانی جیهان.
باسى لەوەشکردوە، بەم زوانە چاپی دوەمی کتێبێکى خۆى بەناوى (الإرهاب والصراع الدولي) دەکەوێتە
بازاڕاوە، کە چاپی یەکەمی ئەم کتێبە هەر بە زمانی عەرەبی لەلایەن دەزگای سەردەمەوە
لە ساڵی (2013)دا چاپ و بڵاوکرایەوە و چاپی دوەمیشی لە لایەن (دار الحکمة)وە بڵاودەکرێتەوە.
ئەم کتێبە، توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە سەبارەت بە
چۆنیەتیی بەکارهێنانی تیرۆر و جەنگی دژی تیرۆر لە ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا، جگە لەوەش لە روی تیۆرییەوە چەمکەکانی
(تیرۆر) و (تیرۆری نێودەوڵەوتی)، (ململانێ) و (ململانێی نێودەوڵەتی) شیکراونەتەوە.
936 جار خوێندراوەتەوە