سەرپەرشتیارى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشى کۆرۆنا بو

KNN : Kurdish News Network
06:52 - 04/09/2020
تەندروستی
+
-

وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد، سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشى کۆرۆنابو.

یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: د.هێرش حەیدەر، ئەو مرۆڤەی لە دەستپێکی کۆرۆناوە پارە و ماڵ و خێزانەکەی وەلانا لە پێناو شەری کۆرۆنا لە سلێمانی، توشى کۆرنا بو.

دەشڵێت: دوای ئەو خزمەتەی کە بۆ چەند ساتێکیش وەستانی نەبو بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بووە.

دکتۆر. هێرش حەیدەر وەک سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى، لەگەڵ دەستپێکى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکە یەکێک بو لەو پزیشکانەى لە هێڵى پێشەوەى روبەڕوبونەوەى وەستابو.

745 جار خوێندراوەتەوە