وێنە.. سلێمانى؛ هەڵمەتی نیشتمانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 23/08/2020
گەلەری
+
-

 رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی پزیشکانی عێراقی و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵی و بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی، هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەست پێکرد. د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند: ئەمڕۆ هەڵمەتەکە لە رۆژى یەکشەممە (23/8/2020) لە ژێر ناوی (هەڵمەتی نیشتمانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا) دەستى پێکرد و نۆ رۆژ دەخایەنێت و تێیدا (300) هەزار دەمامکی پاکژکراو دابەشدەکرێت. هەڵمەتەکە حەوت رۆژ لەناو شاری سلێمانی و لە حەوت گەڕەک بەڕێوەدەچێت و دو رۆژەکەی دیکەش لە کامپی کەلار و کامپی ئاشتی لە عەربەت بۆ ئاوارەکان ئەنجام دەدرێت.

 

فۆتۆ/ بڕیار نامیق

786 جار خوێندراوەتەوە