به‌مه‌به‌ستی
دابینكردنی وزه و دروخستنه‌وه‌ی عێراق له ئێران، پێنج كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی له‌نێوانیاندا
شیفرۆن گرێبه‌ستیان كردوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆبون و دورخستنه‌وه‌ی
عێراق له ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه، پێنج كۆمپانیای ئه‌و وڵاته (هانیۆڵ ئینته‌رناشیۆناڵ،
بیكه‌ر هیوز، جه‌نه‌راڵ ئه‌له‌كتریك، ستیله‌ر ئنرجی و شیفرۆن) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
عێراق گرێبه‌ستییان به به‌های هه‌شت ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت و كاره‌بای
عێراقی واژۆ كردوه .
دان بروێڵیت، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی وتی، گرێبه‌سته‌كان بۆ
به‌ده‌ستهێنانی وزه بۆ ئاینده‌ی عێراق گرنگن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
عێراق گرێبه‌ستیان واژۆ كردوه ئه‌زمونی خۆیان له‌وبواره بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه
له عێراق به‌گه‌ڕده‌خه‌ن و عێراقیش ده‌بێته خاوه‌نی وزه‌ی خۆی.
هاوكات ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌ز‌یرانی
عێراق له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی
كۆشكی سپی ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆتاڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه
1192 جار خوێندراوەتەوە