وێنە؛ (10) چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران

10:03 - 19/08/2020
عێراق

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان بە پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە چیای قەرەچووغ لەباشووری قەزای مەخموور، (10) تیرۆریستی داعش کوژران.


لە راگەیەنراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا (10) تیرۆریست و پاشماوەکانی داعش کوژراون،و نۆ ئەشکەوت و کۆگای کەلوپەلی خۆراک و دەرمانی رێکخراوەکە خاپوور کراون.

 


دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەوەی خستووەتە روو کە لە میانی سێ مانگی رابردوودا تواناکانی ئەو رێکخراوەیان سنووردارکردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە توانای پاڵەوانەکانیان کۆتایی بە رێکخراوەکە و چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەهێنن.

 

1976 جار خوێندراوەتەوە