بەبڕیارێکى حکومەتى هەرێم، چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم
دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخانکرا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی
وەزیران رایگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەم ئاوی لە شاری سلێمانی و چەمچەماڵ
هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا،
چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خەرج بکرێت".
سەرچاوەی ئاوی
خواردنەوەی سلێمانی و چەمچەماڵ ئاوی دەریاچەی دوکان-ە، بە دوو هێڵ لەو دەریاچەیەوە
ئاو گەیەندراوەتە ناو سلێمانی و چەمچەماڵ، بەڵام بەهۆی کۆنی بۆری هێڵەکان و ناوبەناو
شکان و لەکارکەوتنی بەشێکی زۆر لە تۆڕباینەکانی راکێشانی ئاو، چەند جارێک بەتایبەت
لەمساڵدا کێشەی کەم ئاوی لە دروست بووە.
پێشتریش پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبو، بۆ چارەسەرکردنی
گرفتەکانی بەردەم دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەردوو سەرچاوەی دوکان و سەرچنار، پێویستییان
بە تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت هەیە و داواکاریەکەشیان ناردوە بۆ سەرۆکایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان.
574 جار خوێندراوەتەوە