سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک
رایگەیاند، لە سبەینێوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تونێلی پێشڕەو بەرووی شۆفێراندا
دادەخرێت.
لە راگەیەنراوێکێدا سەرۆکایەتی
شارەوانی سیتەک بڵاویکردەوە، لە سبەینێ شەممە (15/8/2020) تونێلی پێشرەو بۆ ماوەی
سێ کاتژمێر لە کاتژمێر ( 9 ی بەیانی بۆ
12)ی نیوەڕۆ دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی
چاککردنی چاڵەکانی شەقامی ناو تونێلی پێشڕە و دەرەوەی تونێلەکە و پاککردنەوەی، لەو
ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
3043 جار خوێندراوەتەوە