فڕۆکە جەنگییەکانی
تورکیا ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان لە گوندی(ئەرەدنە) لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای
دهۆک کردە ئامانج.
کاتژمێر (11)ی
ئەمڕۆ هەینی لە ناو گوندی ئەرەدنا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک فڕۆکە
جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (تەکسۆن) کردۆتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییە
سەرەتاییەکان سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبوون، کە دوانیان گیانیان لەدەستداوە
و کەسیکیشیان بریندارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
هەر شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی ڕەشانکێی سەر با ناحیەی زاوێتەی
سنوری پارێزگای دهۆک ئۆتۆبێلێکیان بۆردومانکرد، بەهۆیەوە سێ کەس شەهید بوون و کەسێکیش
بریندار بوون.
825 جار خوێندراوەتەوە