وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی رایگەیاند، له‌ئێستادا
بارودۆخی كۆرۆنا لە مه‌ترسیدارترین حاڵهتیدایە، چونکە رۆژانە زیاتر لە (500)
توشبوو تۆماردەکرێت، له (24) كاتژمێر (16) مردن تۆمار كراوه، ئه‌مانه هه‌مووی
ئاماژه‌ن، بارودۆخی كۆرۆنا بەجۆرێک ترسناکە تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه
خراپ نه‌بووه.
د. محمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند،هۆكاری
سەرەکی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك،
سروشتی ڤایرۆسەکە و پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانە به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، کە ئەمەش له ده‌ره‌وه‌ی
توانای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئێستا ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا
له‌شاری هه‌ولێر له لوتكه‌دایه وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە دەنگی ئەمەریکای
راگەیاندووە، "ناتوانرێت ئاسان بڕیار بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر
ئه‌وه بدرێت، پێویسته داتای به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو هه‌فته دراسه بكرێت،ناتوانین
ئێمه بڵێین لهلوتكهداین هیوادارین ئه‌مه خراپترین بێت، به‌ڵام ئه‌م زانیاریه
به هیوا و ئومێدی ئێمه نییه ئه‌مه ته‌نها داتایهكه و پێویستی به‌چاودێری زۆر
توندههیه".
دەشڵێت، بارودۆخی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی
"كریتیكهڵ و زۆر خراپ" ژماره‌یان زیاتر بێت، ئەوا ژماره‌ی مردوانیش
زیاتر ده‌بێت ئه‌و ڕێنمایی و رێکارانەی له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ئاستی
تاك پێشنیاركراوه جێبه‌جێبكرێت، كه هه‌مان پێشنیاره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانییه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین زۆر به‌خێرایی بێته خواره‌وه".
د. محەمەد قادر جەختیکردۆتەوە، " تادوا توانای وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌پێی توانا به‌خۆڕایی
ده‌بێت، ئەگەر نه‌خۆشخانه‌كان پڕبێت یاخود ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌بێت
بچێته نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی، له‌و كاته‌شدا نرخه‌كه هه‌ر ئه‌و نرخه‌یه كه له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پێشنیار كراوه.
1063 جار خوێندراوەتەوە