ئەگەر مۆبایلەكەت كەوتە ئاوەوە یاخود تەڕ بوو بەم شێوەیە لە خراپ بوون ڕزگاری بكە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 12/08/2020
هەمەڕەنگ
+
-

زۆرن ئەو كەسانەی مۆبایلەكانیان لەكاتی بەكارهێناندا دەكەوێتە ئاوەوە یاخود تەڕ دەبێت، ئەوەش مەترسی سوتان و خراپبوونی مۆبایلەكە زیاد دەكات، بەتایبەت ئەگەر بەشێوەیەكی هەڵە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

 

 
ئەلیكساندرا گۆڤریلۆڤا پسپۆڕی تەكنەلۆژیا و بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە ڕێكخراوی سەكۆ پێوانەییەكان لە ڕوسیا باس لەوە دەكات، لەئێستادا هاوڵاتیان مۆبایلە زیرەكەكان بە دەستیانەوە دانانێن و دەیبەنە هەموو شوێنێك، ئەوەش وادەكات لە هەندێ شوێن و كاتدا مۆبایلەكە بكەوێتە ئاوەوە یاخود تەڕببێت، بۆ ئەوەش چەند بژاردەیەك هەیە كە مەترسییەكانی خراپ بوون و سوتانی مۆبایلەكە كەمدەكەنەوە لەكاتی ئەو ڕووداوانەدا.

 

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەكات، تەنانەت ئەو مۆبایلانەی دژە ئاو و شێن، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و دوای هێنانە دەرەوەیان لە ئاوەكە، ڕاستەوخۆ بەكار نەهێنرێن، ئەگەر مۆبایلەكەش كوژابووەوە باشترە دانەگرسێنرێتەوە تا چەند ڕۆژێك.
سەبارەت بەو مۆبایلانەی دژە ئاو و شێ نین، ئەلیكساندرا گۆڤریلۆڤا دەڵێت "ئەگەر كوژابووەوە نابێت دابگرسێنرێتەوە و بە توندی دەست بە دوگمەی كوژاندنەوە و داگیرساندنەوەیدا بنێیت، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی خراپوبونی چەند پارچەیەكی سەرەكی كە دواتر ناتوانرێت بگۆڕدرێن".

 

یەكێكی دیكە لە هەڵەكان، وشككردنەوەیە بە بەكارهێنانی هەواو ئامێری وشككەرەوەو چەند بابەتێكی دیكە، لەو كاتەشدا پێویستە كەسەكە مۆبایلەكەی بەرێتە نزیكترین وەرشەی تایبەت بۆئەوەی بەشێوەیەكی ڕاست‌و دروست بكرێتەوە و بەشەكانی وشك بكرێتەوە.

 

بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە ڕێكخراوی سەكۆ پێوانەییەكان لە ڕوسیا ئاشكراشی دەكات، ئەگەر بەهۆی تەڕبونەوە سیمكارتی مۆبایلەكە زیانی بەركەوتبێت ئەوا پێویست بە هیچ ترس و دڵەڕاوكێیەك ناكات، چونكە بە ئاسانترین شێوە سیمەكە دەگۆڕدرێت و كێشەكە چارەسەر دەبێت.

3175 جار خوێندراوەتەوە