پۆتین دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
11:57 - 11/08/2020
جیهان
+
-

ڤلامیر پۆتین سەرۆکی روسیا دروستکردنی ڤاکسینی لە دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بە فەرمی ڤاکسینەکە تۆمارکراوە.

 

 پۆتین وەک متمانەیەکی زۆر بە ڤاکسینەکە ڕایگەیاند کچەکەم یەکێکە لەو کەسانەی ڤاکسینەکەی پێدراوە و کێشەی نیە.

 

روسیا یەکەم وڵاتە بە فەرمی دروستکردنی ڤاکسین دژی کۆرۆنا ڕابگەیەنێت و بەپێی زانیارییەکان مانگی ئۆکتۆبەر بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیان.

 

لە ئێستادا لە دیان وڵات و لەلایەن سەدان کۆمپانیاوە تاقیکردنەوە لەسەر دروستکردنی ڤاکسین دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی کۆرۆنا بپارێزن.

984 جار خوێندراوەتەوە