عەدنان عوسمان: بەهیچ شێوەیەک ناکرێ بێدەنگ بین ئەمە خاڵی یەکلاکەرەوەیە

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 08/08/2020
کوردستان
+
-

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت بەردەوامی قاچاخچێتی سنورەکان زەنگێکی مەترسیداری گەورەیە و بەهیچ شێوەیەک ناکرێ بێ دەنگ بن.


عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەک پشتیوانیەک بۆ پەیامەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی قاچخچێتی سنورەکانەوە نوسیویەتی" ئەمە سەرەتایەکە بۆ فەرهودێکی رێکخراوانەو ئاشکرایانەی داهاتی نیشتمان و برابەش کردنی لە نێوان دەسەڵاتداراندا.

 

ئاشکراشیکردوە" بەردەوامی ئەمەو چارەسەرنەکردنی، ئاماژەیە بۆ نەبونی ئیرادەو بونی پاڵپشت وپشتگیریش.

 

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەک ناکرێ بێدەنگ بین،ئەمە خاڵی یەکلاکەرەوەیە.

 

عەدنان عوسمان لە نوسینەکەیدا بابەتێکی عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانی بڵاوکردۆتەوە کە داوا لە بەرپرسانی باڵای حکومەت دەکات قاچخچێتی سنورەکان ڕاگرن.

3319 جار خوێندراوەتەوە