وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپى
کرد بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردنی ئەمریکیەکان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای تێنسێنتی
ویچات و بایت دانسی تیک تۆک.
وانگ
وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، رایگەیاند، وڵاتەکەى بەرگری لە مافە یاسایی
و بەرژەوەندییەکانی کارە چینیەکان دەکات و دەبێت ئەمریکا بەرگەی دەرەنجامی
ڕەفتارەکانی بگرێت.
وانگ
وێنبین، وتی " ئەمریکا ئاسایشی نیشتیمانی وەکو بیانوویەک بەکاردەهێنێت و
دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکوتکردنی ئەو کارانەی ئەمریکی نین. چین بەتوندی
دژایەتی ئەوە دەکات."
لە ماوەی
ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دوو فەرمانی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی
مامەڵەکردنی ئەمریکیەکان لەگەڵ کۆمپانیای تێنسێنت کە خاوەنی ویچاتە و هەروەها
کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەنی تیک تۆکە.
ئەمەریکا پێشتریش رایگەیاندبوو ئەو بەرنامە چینیانەی "متمانەپێکراو
" نین هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە و ڕاستەوخۆ زانیاریی ئەمریکیەکان
دەگوازنەوە بۆ حیزبی شیوعی چین.
1077 جار خوێندراوەتەوە