کەمێک پێش ئێستا بەهۆی
روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کۆیە-هەولێر سێ ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا
سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان روداوەکە
نزیک گۆمە سەپان بووە و زیاتر لە شەش برینداریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
روداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی
مردن دادەندرێت و ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس بە روداوەکان گیان لەدەستدەدن.
پۆلیسی هاتوچۆ و
شارەزایانی بوارەکە تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبون بە رێنماییەکان و خراپی
رێگاوبانەکان بە هۆکاری زۆری ڕوداوەکان دادەنێن.
2418 جار خوێندراوەتەوە