تەندروستى هەرێم توشبونى زیاتر لە (500) حاڵەتى نوێى بە کۆرۆنا راگەیاند

09:46 - 06/08/2020
کوردستان

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە (24) کاتژمێرى رابردودا (507) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، کە زۆرینەى توشبوەکان لە هەولێرن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە دوێنێوە (14) توشبوى کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و (132) نەخۆش لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهشێتوە.

دەقى راگەیەنراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٣)

1. کەرەنتین: (٤١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٤٢٨ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٤ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٣١٨ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٥٢٢ پشکنینی نوێ)
(٧١٢ هەولێر)، (٤٣١ سلێمانی، ٢٢٥ گەرمیان، ٣٢٥ ڕاپەڕین)، (٨٠٤ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٠٧ تووشبووی نوێ)
(٢٤٤ هەولێر)
(٧٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٥٩ ڕاپەڕین)
(٩٢ دهۆك)
(١٤ هەلەبجە)
4. چاکبوون: (١٣٢ چاکبوون)
(٨٩ هەولێر)
(٣٤ گەرمیان)
(٩ هەلەبجە)

5. مردن: (١٤ مردن)
(٦ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٤٠٨ هاوڵاتی (٢٠٩٨٠ دەرچوو)
پشکنین ٢١٨٦٩٤ (٩٢٠١٧ هەولێر، ٦٩٠١٣ سلێمانی، ٥٥٦٠٢ دهۆك، ٢٠٦٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٠٨٤ (٥٦٦١ هەولێر، ٨٩١٩ سلێمانی، ٩٩٤ دهۆك، ٥١٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٩٨٤٣ (٣٤٢٦ هەولێر، ٥٥٦٢ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٥٠ هەڵەبجە)
ڵەژێر چارەسەر ٥٦٣٠ (٢٠٨١ هەولێر، ٢٩١٦ سلێمانی، ٥٨١ دهۆك، ٥٢ هەڵەبجە)
مردن ٦١١ (١٥٤ هەولێر، ٤٤١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی ئاب ٢٠٢٠

3481 جار خوێندراوەتەوە