حکوومەتی لوبنان
پێکهێنانی شانەی قەیرانەکانی راگەیاند بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەداوادچوونی
تەقینەوەکەی بەیروت، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە پارێزگاری لە شانۆی تاوانەکە
بکەن، تاوەکو شوێنەوارەکەی لەناونەچێت.
شانەکە پێکهاتووە لە
سەرۆکوەزیران و هەردوو جێگرەکەی، وەزیرانی بەرگریی نیشتمانی، ئابووری نیشتمانی،
تەندروستیی گشتی، ئاوەدانکردنەوە، گواستنەوە، ناوخۆ، شارەوانییەکان، دەرەوە،
کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرماندەی سوپا.
پێشتر پارێزگاری
بەیروت، مەروان عەبوودا رایگەیاند، زیانەکانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت بە
نزیکەی سێ تاوەکو پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە
تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان روویدا،
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا (135) کەس گیانیانلەدەستداوە، زیاتر
لە پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون و نزیکەی (80) کەسیش بێسەروشوێنن.
1045 جار خوێندراوەتەوە