شەوی ڕابردوو دوو توشبووی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆک
گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوبەری تەندروستی دهۆک ئاشکرایکرد ئەو دوو توشبووە تەمەنیان 60 و 66 ساڵ
بووە و لە نەخۆشخانەی گوڵانی تایبەت بە کۆرۆنا بوون.
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە توشبووەکان پاسەوان بووە و ئەوەی دیکە
کاسبکاربووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا هیچ
کەسێک لە سنوری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستنەدابوو.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا لە دهۆک
581 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش 262 کەسیان چاکبونەتەوە و219 کەسیان
لە نەخۆشخانە ماون.
436 جار خوێندراوەتەوە