دهۆک؛ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد

KNN : Kurdish News Network
07:40 - 01/08/2020
کوردستان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە نزیک کۆمەڵگەی باگێرا سەر بە ناحیەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد.

 

 
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، ئەو ئۆتۆمبێلەی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانیانکردووە، گوماندەکرێت گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی تێدا بووبێت.

 

چەند شایەتحاڵێک ئاماژەیان بەوەکرد، چەند ساتێک پێش بۆرودمانەکە ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون هاتونەتە خوارەوە، ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی لەناوبراوە.

1006 جار خوێندراوەتەوە