کازمی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەى لە عێراق دیاریکرد

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 31/07/2020
عێراق
+
-

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق، شەشی حوزەیرانی ساڵى ٢٠٢١ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاریکرد.

 

مستەفا کازمى لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا کە تێیدا وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى دیاریکرد، وتى: هیچ چارەسەرێک نیە بۆ کێشەکان لە عێراق، ئەگەر بێتو وڵات سەروەرى خۆى بەدەست نەهێنێتەوە.

 

کازمى، ئاماژەى بەوەکرد کار دەکەن بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى دارایى و ئەنجامدانى چاکسازى.

 

دیاریکردنى کاتى هەڵبژاردن، دواى ئەوە دێت دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبوەوە.


1159 جار خوێندراوەتەوە