ئەمڕۆ هەینى (31ی تەموزی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە
(43) دۆلار و (3) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە (40)
دۆلار و (2) سەنت فرۆشراوە.
نرخى نەوت لە ئەمڕۆ یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا، بەراورد
بە دوێنێ دابەزینى بە خۆیەوە بینى.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی
کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی
نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.
1134 جار خوێندراوەتەوە