عه‌ره‌بستانی
سعودیه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد و راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی كه ده‌كاته
31ی ته‌موزی 2020 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعودیه بڵاویكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ نه‌توانراوه مانگی زولحجه ببیندرێت، بۆیه سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی
زولحجه‌یه، رۆژی پێنجشه‌ممه 30-7-2020 واده‌ی راوه‌ستانه له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه،
به‌وه‌ش رۆژی 31ی ته‌موزی 2020، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
دوێنێ دادگای سعودیه داوایكردبو، ته‌ماشای بینینی مانگی زولحجه
بكرێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 1441ی كۆچی دیاری بكرێت.
5125 جار خوێندراوەتەوە