بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ناوچە
ئیداریانەى جۆزەى (20) ئەمپێرى بەکاردەهێنن داوایان کردوە جۆزەکان لانەبرێن و بەو
شێوازە کارەبایان پێبدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە
ئەوە دەخاتەڕوو، سه‌باره‌ت به راگرتنی به‌رنامه‌ی كاره‌بای تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ی
كه جۆزه‌ی (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه، نوسراویان ئاڕاستەى هەردوو پارێزگاى سلێمانى
و هەڵەبجە کردوە سەرپشکیان کردون لەوەى کە جۆزەکانیان لاببرێت یاخود بمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاشکراى دەکات، دواى بڕیارى
سەرپشککردنەکە؛ سەرجەم ئەو ناوچانەى جۆزەى (20) ئەمپێرى بەکاردەهێنن
رایانگەیاندوە، کە لابردنى جۆزەکان کارێکى قورسە و هاوڵاتیان پێیان باشە جۆزەکان
لانەبرێت.
لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای
سلێمانی پشتیوانی له‌دواكارییه‌كه‌ی یەکە ئیداریەکان دەکات به مانه‌وه‌ی جۆزه‌كان،
به‌وپێیه‌ی له رابردوودا ئه‌و جۆزانه پارێزگاری باشی كرده‌وه له وێستگه‌كانی گۆڕین
و تۆڕه‌كانی كاره‌با.
1596 جار خوێندراوەتەوە