به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچی كردن
له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
دو ریستۆرانت داده‌خات و هۆشیاریش به سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌دات.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راپۆرتێک‌دا لیژنه‌ی ریستۆرانتەکان لە قائیمقامیه‌تى
سلێمانى رایگەیاند، شەوى رابردوو له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ریستۆرانت و شوێنه
گه‌شتیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه هه‌ردو ریستۆرانتی (سایه‌گوڵی 2) و (VIP) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، پابه‌ند
نەبوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو ریستۆرانتی
(سایه‌گوڵی2) و (VIP) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
بەپێى رێنماییەکانى ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له شاری سلێمانی، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی به‌مه‌رجی پابه‌ندبون كراونه‌ته‌وه،
سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جێ
بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داده‌خرێت.
3068 جار خوێندراوەتەوە