بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان پەلە هەور و نیمچە هەوردەبێت.
لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی 40 پلە دەبێت، لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 40، سبەی 41 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمرۆ و سبەی 40 پلە دەبێت، لە کەرکوکیش بەرزترین پلەکانی گەرما 43، سبەی 44 پلە دەبێت.
710 جار خوێندراوەتەوە