تەندروستی هەرێم (254) توشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند

07:51 - 12/07/2020
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری (24) کاتژمێری توشبوون،گیانلەدەستدان  و چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا راگەیاند، بەپێی ئامارەکەش(254) توشبوو تۆمارکراون.

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی، کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە (نۆ هەزار و 455) توشبوو، هاوکات (326) توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٣٨)

1. کەرەنتین: (٥٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٦٩٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٩ شوێنی جیاواز (١٣١ هەولێر)، (١٥١ سلێمانی)، (١٤١٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٢٩٨ پشکنینی نوێ)
(٧١٤هەولێر)
(٥٤٨سلێمانی)
(٦٤٨دهۆك)
(٢٦٨گەرمیان)
(٥٥هەڵەبجە)
(٦٥ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٥٤ تووشبووی نوێ)

(٨٥هەولێر)
(٥٥سلێمانی، ٧١ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)
(١٠دهۆك)
(١٨هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (٨٤ چاکبوون)
(٦٨هەولێر)
(٥گەرمیان)
(٦دهۆك)
(٥هەڵەبجە)

5. مردن: (١٤ مردن)
(٥هەولێر)
(٥سلێمانی)
(٤گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨٥٣٤ هاوڵاتی (١٦٨٣٨ دەرچوو)
پشکنین ١٦٠٤٥٩ (٦٩٧٠٢ هەولێر، ٥٢٧٢٨ سلێمانی، ٣٦٥٣٤ دهۆك، ١٤٩٥ هەلەبجە)
تووشبوون ٩٤٥٥ (٢٣٧٣ هەولێر، ٦٥١٥ سلێمانی، ٢٨٥ دهۆك، ٢٨٢ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٣٧٨ (١٥٩٧ هەولێر، ١٤٤٩ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك، ١٤٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٧٥١ (٧٢٢ هەولێر، ٤٧٩٨ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٣٦ هەلەبجە)
مردن ٣٢٦ (٥٤ هەولێر، ٢٦٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢تەمووز ٢٠٢٠
 COVID19


4408 جار خوێندراوەتەوە