بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین لەهەندێک ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 41، سبەی 40 پلە دەبێت لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 44، سبەی 42 پلە دەبێت.
هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 45، سبەی 44 پلە دەبێت، لە دهۆک ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما 42، سبەی 41 پلە دەبێت.
3216 جار خوێندراوەتەوە