هەدەپە؛ پرسی پەکەکە لە عێراق و سوریا چارەسەر نابێت چونکە لە ئەنقەرە دامەزراوە

12:53 - 08/07/2020
کوردستان

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە کۆنگریەکەی رۆژنامەوانیدا لە لە ناو بینای پەرلەمانی تورکیا رایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناو سیاسیەتی عێراق و سوریا پرسی کورد و بوونی پەکەکەیە.

 
باسی لەوەشکردووە، پرسی کورد و پەکەکە لە عێراق و سوریا چارەسەر نابێت، چونکە پەکەکە لە ئەنقەرە دامەزراوە نەک لەو وڵاتانە.


پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەشڵێت، پەکەکە رێکخراوێکە لەناوخۆی تورکیا دەرکەتووە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا داوای چارەسەر دەکەن پێویستە ئەم پرسە بە رێگای دیالۆگ و لە ناوخۆی تورکیادا چارەسەر بکات، نەک بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی.


هشیار ئۆزسی جەختیشیکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی نییە، بەڵام بەهۆی سیاسەتەکانییەوە هیچ دراوسێیەکی نەماوە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵیدا هەبێت.

555 جار خوێندراوەتەوە