تەندروستی سلێمانی؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشان وەستاوە

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 08/07/2020
کوردستان
+
-

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشان وەستاوە و بەرەو زیاد بوون نەرۆشتووە.

 
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNNی راگەیاند، دوای ئەو پابەند بوونە باشەی هاولاتیان بە رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسەکە،ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەلکشان وەستاوە و بەرەو زیاد بوون نەڕۆشتووە.


وتیشی، بەپێی ئامارەکان  (208) حالەت هەن لە ناو هەموو ئەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لەو ژمارەیەش، نزیکەی (17) توشبوو لە یەکەی چاودێری وردن، ژمارەیەکی کەمیش لە توشبووەکان پێویستیان بە هەناسەدانی دەستکرد هەیە.


باسی لەوەشکرد، رۆژانەش توشبوو چاکدەبنەوە و نەخۆشخانە جێدەهێڵن، هەر دوێنی (17) توشبوو دوای وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.

 

سەبارەت بەو پزیشک وکارمەندانەی دوچاری ڤایرۆسەکە بوون وتەبیژی تەندروستی سلێمانی وتی، تا ئێستا نزیکەی(400) پزیشک و کارمەند توشبوون، بەڵام هێشتا توانای ئەوە ماوە پزیشکەکان چارسەری توشبووان بکەن.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق
3253 جار خوێندراوەتەوە