بەپێی داتایەکی وەزارەتی کۆچی یۆنان،لە شەش
مانگی یەکەمی ساڵی 2020، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێژەى
51% کەمیکردووە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019.
ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتى یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ شەپۆلی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات بەڕێژەى 46%
کەمیکردووە، بەڵام بۆ دورگەکان 51%یە، لە مانگی نیسان تاوەکو حوزەیران، شەپۆلەکە
بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەى 92% کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان لەسەر داواکاری مافی
پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەى 88% زیادی کردووە،بەجۆرێک لە شەش مانگی یەکەمی
ئەمساڵ بڕیار لەسەر زیاتر لە 46 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی دراوە، بەڵام لە
هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو (2019)، ژمارەکە زیاتر لە 24 هەزار بووە.
هاوکات ئەو داواکارییانەی کە چاوەڕێی پێداچوونەوە بوون کەمیکردووەتەوە
بۆ 101 هەزار، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 ژمارەکە 140 هەزار بووە و چاوەڕێی
یەکلایی کردنەوەیان کردووە.
877 جار خوێندراوەتەوە