كارگەی ئاوامێدیكا بۆ
بەرهەمهێنانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، دەرمانی دژە ڤایرۆسی بۆ چارەسەری
تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێنا.
بەڕێوەبەری مارکێتینگ و
پەرەپێدان لە کارگەی ئاوامیدیکا، رایگەیاند: "کارگەکە بە هاوکاری سەنتەرە
پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ی بەرهەمهێنا".
راشیگەیاند، یەکەم بڕ
لەو دەرمانە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردراوە، تاوەکو دابەشی سەرجەم
ناوەندەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکرێت.
4630 جار خوێندراوەتەوە