نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
نیشاندەدات بۆ گەیشتنە رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن.
جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە
عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و گفتوگۆیان
لەبارەى دۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەرى کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئامادەیی نشانداوە
بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند، بە ئامانجى گەیشتنە
رێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن، کە جێگای رەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی
هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
هاوکات سەرۆکى حکومەتى هەرێمیش ئەوەى خستوەتەڕوو، کە دانوستانەکانی نێوان هەولێر
و بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن
بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور.
808 جار خوێندراوەتەوە