پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی چوار هاوڵاتی کە بەمەبەستی گەشت و
سەیران روویان لەو ناوچانەکردبوو، لە خنکان رزگاردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی ماوەت بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی
چوار هاوڵاتی بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکانی قەزای ماوەت و ئاوکورتی
و دووچۆمان،بەهۆی مەلەکردن لە ئاوی روباری دوو چۆمان دەپەڕنەوە بەهۆی کردنەوەی
ئاوی بەنداوەکان لە سنوری رۆژهەلاتی کوردستان رێژەی ئاوی روبارەکە لە ماوەیەکی
کەمدا بەرزدەبیتەوە و ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دارستان تیمەکانیان
گەیشتنە شوێنی گەشتیارەکان و بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەک
هاوڵاتی گوندنشین ژیانی ئەو هاوڵاتیانەیان رزگارکرد.ا
3945 جار خوێندراوەتەوە