خشتەیەکی نوێی موچە راگەیەنرا

01:02 - 04/07/2020
کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەیەکی نوێی موچەی مانگی شوباتی چەند وەزارەتێکی بڵاکردەوە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە(5،6-7-2020) وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ مانگی شوبات خەرجدەکرێت.

 

هاوکات رۆژی سێ شەممە(7-7-2020) موچە وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاوڵاتی، زیندانی سیاسی، دەزگای ئاسایش خەرج دەکرێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، رۆژی چوار شەممە (8-7-2020) موچەی وەزارەتی پەروەردە(دەرەوەی شار) خەرجدەکرێت.

 

رۆژی پێنجشەممە(9-7-2020)، موچەی وەزارەتی پەروەردە( ناوشار) خەرجدەکرێت.


26125 جار خوێندراوەتەوە