بەهۆى کڕینى خواستى زۆرى وەبەرهێنەران لەسەر زێڕ، نرخەکەى بەشێوەیەکى
بەرچاو بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لە ماوەى هەشت ساڵى رابردودا نرخەکەى
نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەى ئەمڕۆ.
لەکاتێکدا بازاڕى نەوتى جیهانى لە سستیدایە بەهۆى کاریگەریەکانى ڤایرۆسى
کۆرۆنا و وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت دۆخى داراییان رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپى دەچێت،
بەڵام خواست لەسەر کڕینى زێڕ بەرزبوەتەوە، کە لەئێستادا وەک سەرمایەیەکى بەهێز
سەیر دەکرێت، بەجۆرێک لە ماوەى شەش مانگى رابردودا بە رێژەى (17%) بەهاکەى
بەرزبوەتەوە.
ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا (1800) دۆلارى
تێپەڕاند، کە ئەمەش نرخێکى پێوانییە لە هەشت ساڵى رابردودا تۆمارى کردبێت، کە
دابەزینى نرخى دۆلار و ناجێگیرى ئابورى جیهان، لە هەرە هۆکارە سەرەکیەکانى
بەرزبونەوەى نرخى زێڕن.
11618 جار خوێندراوەتەوە