تەندروستى عێراق: (1645) توشبوى کۆرۆنا چاکبونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 02/07/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت، (2184) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و زیاتر لە نیوەى ئەو رێژەیەش ژمارەى چاکبونەوە لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراقدا هەبووە.

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق، لە (24) کاتژمێرى رابردودا لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق (2184) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و (1645) کەسیش چاکبونەتەوە و (110) حاڵەتى گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

تائێستا لە عێراق (53708) حاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش (27912) چاکبونەتەوە و (2160) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراقیش، لەئێستادا (23636) توشبوى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانن و (326) توشبوش لە چاودێرى چڕدان و بارى تەندروستیان ناجێگیرە.

595 جار خوێندراوەتەوە