پیاوێک هاوسەرەکەی کوشت و شەش کەسیشی بریندارکرد

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 02/07/2020
کوردستان
+
-

شەوی ڕابردوو لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە شاری سلێمانی، کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لە هاوسەرەکەی کردوەو کوشتویەتی و شەش کەسیش لە کەسوکاری هاوسەرەکەی بریندارکردوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە دوای کوشتنی هاوسەرەکە چووتە سەربانی ماڵەکەیان و تەقەی بەناو کەسوکاری ژنەکەدا کردوە و شەش کەسی لە برا و ئامۆزا و پورزای ژنەکەی بریندارکردوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای KNN ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە و بەهۆی ڕوداوەکەشەوە ئۆتۆمبیلێک لە کۆڵانەکەدا سوتاوە.

 

لەدوای ڕوداوەکەش هێزەکانی پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردۆتەوە و دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پیاوەکە دەرکردوە, بەڵام پیاوەکە هەڵاتوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕوداوەکە پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیەوە کرد, بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

20639 جار خوێندراوەتەوە