بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ کەش و هەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینیەکان پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکان بەرزدەبنەوە و دەکەونە سەرو 40 پلەی سیلیزییەوە.
کەشناسی ئاشکرایکردوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما 40 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 41 پلە و لە سلێمانیش ئەمڕۆ 39 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ 39 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 41 و لە شاری کەرکوکیش ئەمڕۆ 44 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 45 پلەی سیلیزی.
828 جار خوێندراوەتەوە