لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە قەزای سەید سادق زیاتر
لە هەشت هەزار ماسی بەهۆی ژەهراویبونەوە مرداربوونەوە.
دیاری رەفیق قایمقامی سەید سادق ڕایگەیاند، کێڵگەکە لە
گوندی دۆڵاشی سەر بە قەزای سەید سادقە و شەوی ڕابردوو بەمەبەستی زانینی هۆکارەکەی
سەردانیان کردوە.
ئاشکراشیکردوە، تیمەکانی ڤێتەرنەری لێکۆڵینەوە وردیان لە
هۆکارەی مرداربونەوەی ماسیەکان کردوە و بۆیان دەرکەوتووە مادەی ئامۆنیا لە ئاوەکەدا
زۆر بووە و بەوهۆیەوە ماسیەکان ژەهراویبوون.

1502 جار خوێندراوەتەوە