رێکخەرى ژورى
رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، رۆژى(1/7/2020) وەفدێکى باڵاى یەکێتى
سەردانى مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان
دەکات و هەردوولا پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران تاوتوێ دەکەن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا،
دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆى رۆژی
چوارشەمە (1/7/2020)، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور
شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، سەردانی مەکۆی
سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەى
گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.
رێکخەرى ژورى
رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى بەوەشکرد، پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و
موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردوولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان،
چاکسازی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی
گفتوگۆى سەردانەکە دەبن.
1290 جار خوێندراوەتەوە