بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینی پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لەشاری هەولێر پلەکانی گەرما 41 پلە بێت و سبەی ببێت بە 40 پلە،لە سلێمانیش 39 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 38 پلەی سیلیزی.
هەروەها لە شاری دهۆک ئەمڕۆ 39 پلەیە و سبەینێ دادەبەزێت بۆ 38 پلە و لە شاری کەرکوکیش ئەمڕۆ 42 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی.
991 جار خوێندراوەتەوە