تەندروستى جیهانى: ئەوانەى لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە مەترسى توشکردنى کەسانى دیکەیان لێناکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 29/06/2020
عێراق
+
-

نوێنەرى تەندروستى جیهانى لە عێراق رایگەیاند، ئەوانەى لە پەتاى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەهیچ شێوەیەک مەترسى بۆسەر تەندروستى کەسانى دیکە دروست ناکەن.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە(29/6/2020) دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عێراق لە بارەى ئەو کەسانەى لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە رایگەیاند، ئەو کەسانە مەترسى بۆ سەر تەندروستى دەوروبەرەکەیان دروست ناکەن، بە دووریشى زانیوە چاکبووەوەى کۆرۆنا جارێکى دیکە تووشى پەتاکە ببێتەوە.

لاى خۆشیەوە عەدنان نەوار ئەندامى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، هەتا ئێستا لە عێراق هیچ حاڵەتێکى دووبارە توشبوون بە کۆرۆنا لەناو کەسانى چاکبووەوەدا تۆمار نەکراوە، وتیشى هیچ ئامارێکى توشبونیان لەبەردەستدا نییە کە لە کەسانى چاکبووەوە توشبوبێتن.

ئەو ئەندامەى تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسانەى لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە بەرگرییەکى باش بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیدا دەکەن و هاوکات هیچ مەترسیەکى گواستنەوەى ڤایرۆسەکەشیان بۆکەسانى دیکە لێ ناکرێت.   

1470 جار خوێندراوەتەوە