سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسڵاحی ناحیەی جەلەولا پیاوێکی بەڕەچەڵک عەرەب لە کاتی چونی بۆ سەر زەوییەکانی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەی لێکراوە بریندارکراوە.
بەپێی زانیارییەکان لەدوای بیستینی هەواڵەکە سێ کوڕی دەچن بە هانی باوکیانەوە بەڵـام لەئەنجامی شەڕ و ڕوبەڕونەوە هەرسێ کوڕەکەشی دەکوژرێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان پیاوەکە ناوی حوسێن ئیسماعیلە و کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
چەند مانگێکە چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان جموجوڵ و چالاکیان زۆربووە و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر جوتیاران و تەقەیان لێ دەکەن.
4575 جار خوێندراوەتەوە