نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیلی برێنت بە 40 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 37 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
3735 جار خوێندراوەتەوە