وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، توشبویکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، توشبووەکە پیاویکی تەمەن 50 ساڵە و دانیشتووی قەزای رانیەیە.
راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، پیاوێکی کاسب تەمەن ٥٠ ساڵ، نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
1626 جار خوێندراوەتەوە