وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر گیانیلەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، توشبووەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە و دوای هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:
تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
1316 جار خوێندراوەتەوە