بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند 12 توشبووی کۆرۆنا لە شارەکە چاکبونەوە و دەگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،ئەو توشبوانە پاش وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی چەندین پشکنین دەرکەوت ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دوو توشبووی دیکە لە شاری دهۆک چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
1125 جار خوێندراوەتەوە